عه‌لی عه‌دنان به‌ باشترین یاریزانی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا ده‌ستنیشان كرا

عه‌لی عه‌دنان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ باشترین هه‌ڵبژێردرا

عەلی عەدنان یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق وەکو باشترین یاریزانی ئاسیایی کە لە سێریائەی ئیتاڵیا یاریی کردووە دەست نیشانکرا.

هەفتەی رابردوو ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا راپرسیەکی ئەنجامدا و لە راپرسیەکەدا داوای لە بەشداربووانی کرد بۆ ئەوەی باشترین ئەو یاریزانەی کیشوەرەکەیان کە لە مێژوودا یارییان لە سێریائەی ئیتاڵیا کردووە هەڵبژێرن و دوای حەوت رۆژ بەشداربووانی راپرسیەکە عەلی عەدنان بەرگریکاری هەڵبژاردەی عێراق و یانەکانی ئاتالانتا و ئۆدێنیزی ئیتاڵیا وەکو باشترین هەڵبژارد.

لە راپرسیەکەدا یاریزانە عێراقیەکە 62%ـی دەنگەکانی بەدەست هێنا و وەکو باشترین یاریزانی ئاسیایی سێریائەی دەست نیشانکرا.

عەلی عەدنان لە ساڵی 2015 پەیوەندی بە خولی ئیتاڵی کرد و ساڵانێک یاریی بۆ یانەکانی ئاتالانتا و ئۆدینیزی کرد و لەگەڵ هەردوو یانەکە بەشداری 74 یاریی کرد و بەرهەمەکەشی 4 ئاسیست و گۆڵێک بوون.

Fly Erbil Advertisment