له گه‌رمیان 7 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
ئه‌نجامی نوێ
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، (7) كه‌سی دیكه له گه‌رمیان تووشی كۆرۆنا بوون.
ئەنجامی نوێ
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، سێ ئافرەت تەمەن 44 و 38 و 20 ساڵ و سێ پیاو تەمەن 35 و 30 و 30 ساڵ و کچێکی گەنج تەمەن 18 ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی بنگرد لە قەزای کەلار.
سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی شەھیدان قەزای کەلار.
دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی گوڵەجۆ قەزای کفری.
وەزارەتی تەندروستی
4ی حوزەیران ی2020