دەستەی باڵای سەرژمێریی لە هەرێمی كوردستان ڕۆژێكی دیكه‌ی بۆ تۆماركردنی هاووڵاتییان درێژ كرده‌وه

دەستەی باڵای سەرژمێریی لە هەرێمی كوردستان ڕۆژێكی دیكه‌ی بۆ تۆماركردنی هاووڵاتییان درێژ كرده‌وه؛ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئامانجیانه پرۆسه‌ی تۆماركردن بگاته ڕێژه‌ی 100%.
دەستەی باڵای سەرژمێریی لە هەرێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوای په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق سه‌باره‌ت به تۆماركردنی ڕێژه‌ی 100%ـی هاووڵاتییان له پرۆسه‌ی سه‌رژمێرییدا، بڕیاریان دا به درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی خۆ تۆماركردن بۆ ماوه‌ی ڕۆژێكی دیكه، واته پرۆسه‌كه تاوه‌كوو كاتژمێر 12ـی شه‌وی ڕۆژی هه‌ینی 22/11/2024 به‌رده‌وام ده‌بێت.
دەستەی باڵای سەرژمێریی لە هەرێمی كوردستان ڕوونیشی كرده‌وه، قەدەغەی هاتووچۆ هاوشێوەی حکوومەتی فیدڕاڵ له شارەکان هەڵدەگیرێت و ته‌نیا لەنێوان پارێزگاكاندا به شێوه‌ی سنووردار به‌رده‌وام ده‌بێت.
چوارشەممە، 20-11-2024، پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق، هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی سەر بە ماددەی 140 دەستی پێ کرد و تاوەکوو کاتژمێر 12:00ـی ئەمشەوی پێنجشەممە، 21-11-2024، بەردەوام دەبێت.