ماتیۆ زه‌یس: هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه هاوبه‌شێكی ستراتیجی ئه‌مه‌ریكا بووه

جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای ئێچ كه‌ی ئێن بۆ وزه ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان وەک هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمەریکا دەمێنێتەوە و ئەمەریکا پشتی پێ دەبەستێت.
ئەمڕۆ هەینی 22ـی تشرینی دووەمی 2024، ماتیۆ زه‌یس، جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای ئێچ كه‌ی ئێن بۆ وزه، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەمەریکا هەمیشە پشت بە هەرێمی کوردستان دەبەستێت و هەرێمی کوردستان وەک هاوپەیمانێکی سەرەکی وڵاتەکە دەمێنێتەوە.
هاوکات ڕاشیگەیاند: هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه هاوبه‌شێكی ستراتیجی ئه‌مه‌ریكا بووه.
جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای ئێچ كه‌ی ئێن بۆ وزه، لەبارەی گرووپە چەکدارەکانی عێراقەوە گوتی: گرووپە چەکدارەکان لە دەرەوەی دەسەڵاتی عێراقن و مەترسیدارن.
ئاماژەی بەوەش کرد، گرووپە چەکدارەکان هۆکارن بۆ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق. ناوبراو دەشڵێت: هەرێمی کوردستان و عێراق لە نێوەندی ململانێکانی ناوچەکەن.