ئامارەكانی سێلتا ڤیگۆ ترس دەخاتە دڵی هەودارانی بارسێلۆنا
هانزی فلیك: دڵنیام تا 10 ساڵی دیكە لە بارسێلۆنا بەردەوام نابم
بارسێلۆنا له گه‌ڕی چوارده‌یەمی لالیگا و لە كاتژمێر 11:00ـی ئەمشەو بە كاتی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌رووی سێلتا ڤیگۆ ده‌بێته‌وه و جارێكی دیكه لامین یامال به‌هۆی پێكان یاریی ناكات، ئەمەش لە كاتێكدایە بارسێلۆنا له سه‌ده‌ی 21 حه‌وت یاریی له یاریگه‌ی بالایدۆس دۆڕاندووه و دوای سانتیاگۆ بێرنابیۆ زۆرترین دۆڕانی له ڤیگۆ بووه.
بارسێلۆنا به كۆكردنه‌وه‌ی 33 خاڵ خانه‌ی یه‌كه‌می لالیگای گرتووه و سێلتا ڤیگۆش 17 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی یازده‌م دێت، بلاوگرانا له‌م یارییه جارێكی دیكه لامین یامالی به‌هۆی پێكان له‌گه‌ڵ نابێت جگه له‌ویش ئیریك گارسیا و ئانسۆ فاتی و فێران تۆرێس و كریستینسین و ئاراوخۆ پێكانیان هه‌یه و داده‌بڕێن.
لێدوانەكانی هانزی فلیك راهێنەری بارسێلۆنا لەبارەی رووبەڕبوونەوەی سێلتا ڤیگۆ
چاوه‌ڕێی یارییه‌كی باش ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی زۆر گرینگه له دوای یارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به سه‌ركه‌وتن ده‌ست پێبكه‌ین، له‌گه‌ڵ سۆسیداد باش یارییمان نه‌كرد، یاریینه‌كردنی لامین یامالیش هۆكاری دۆڕانه‌كه‌مان نه‌بوو، راسته لامین گرینگه بۆمان، به‌ڵام ده‌بێت به‌بێ ئه‌ویش هه‌ر باش بین، چه‌ندین یاریزانی باشمان هه‌یه و گرینگ نییه كێ یاریی ده‌كات یان نا، لامین له‌م یارییه‌ش به‌شداری ناكات و نازانین كه‌ی ئاماده ده‌بێت، بۆ ئێمه گرینگه 100% ئاماده بێت ئه‌وكات یاریی پێده‌كه‌ین، شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه مێسی باشترین یاریزانی بارسێلۆنا و مێژووی تۆپی پێ سه‌یری یارییه‌كانمان بكات و وه‌سفی ئێمه بكات، به‌راستی زۆر دڵخۆشم به قسه‌كانی و ده‌زانم ئێره به ماڵی خۆی ده‌زانێت، قسه‌كانیشی بۆ من و تیپه‌كه‌ش زۆر گه‌وره‌بوو، 10 ساڵ مانه‌وه له بارسێلۆنا زۆره، ئه‌وكات ده‌بمه 70 ساڵ، چوار نه‌وه‌م هه‌یه و ده‌مه‌وێت كاتیان له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر به‌رم، دڵنیام 10 ساڵ له بارسێلۆنا نامێنمه‌وه.
ئامارەكانی سێلتا ڤیگۆ ترس دەخاتە دڵی هەوادارانی بارسێلۆنا
دوای ئه‌وه‌ی له پێشوو و له پێنج یاریی چوار یاریی له یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا دۆڕاندبوو سێلتا ڤیگۆ له‌م دواییه ئاستی باشتر بووه و له دوایین 9 یاریی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له یاریگه‌ی بالایدۆس ته‌نیا دوو شكستی تووشبووه، بارسێلۆنا له دواین پێنج یاریی لالیگا چوار سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر سێلتاڤیگۆ تۆمار كردووه كه ئه‌وه‌ش هه‌مان ژماره‌ی بردنه‌وه بوو له 11 یاریی پێشووتری، بارسێلۆنا له سه‌ده‌ی 21 حه‌ڤده یاریی له یاریگه‌ی بالایدۆس كردووه و حه‌وت یاریی دۆڕاندووه و دوای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بارسا زۆرترین یاریی له یاریگه‌ی سێلتا ڤیگۆ دۆڕاندووه.