یوڤێنتۆس بە دەرزەن یاریزانی تووشی پێكان دەبێت
مۆتا راهێنەری یوڤێنتۆس: دڵگرانم بەهۆی ئەم هەموو پێكانە، بەڵام دەبێت یاریزانەكان بە باشترین ئاست شوێنی یاریزانە پێكراوەكان بگرنەوە
ئه‌مرۆ ئه‌یسی میلان كاتژمێر 08:00ـی شەو به‌كاتی هه‌ولێر و له یاریی لوتكه‌ی گه‌ڕی سێزدەیەمی سێریا ئه‌ی میوانداریی یۆڤێنتۆس ده‌كات پێش یارییه‌كه‌ش تیاگۆ مۆتا دوورخستنه‌وه‌ی ڤلاهۆڤیچی له‌م یارییه راگه‌یاند كه یۆڤێنتۆس له دوایین حه‌وت یاریی ته‌نیا دوو گۆڵی له ئه‌یسی میلان كردووه.
یۆڤێنتۆس له گه‌ڕی سێزده‌ی سێریا ئه‌ی ئەمشەو لە میلانۆ و له یاریگه‌ی سان سیرۆ ده‌بێته میوانی ئه‌یسی میلان.
یۆڤێنتۆس به كۆكردنه‌وه‌ی 24 خاڵ خانه‌ی شه‌شه‌می سێریا ئه‌ی دێت و ته‌نیا دوو خاڵ له ناپۆلی پێشه‌نگ دووره، لە بەرامبەردا ئه‌یسی میلانیش هه‌ژده خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی حه‌وته‌م دێت.
له‌م یارییه یۆڤێنتۆس به‌هۆی پێكان ڤلاهۆڤیچی له‌گه‌ڵ نابێت جگه له‌ویش كابال و دۆگلاس لویز و نیكۆلاس گۆنزالێس یاریی ناكه‌ن، له ئه‌یسی میلانیش بین ناسڕ و فلۆرێنزی و لۆكا یۆڤیچ یاریی ناكه‌ن.
لێدوانەكانی مۆتا راهێنەری یوڤێنتۆس لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی میلان
ڤلاهۆڤیچ له‌م یارییه داده‌بڕێت، به‌ڵام نازانم بۆ یارییه‌كه‌ی ئاستۆن ڤێلا ده‌گه‌ڕێته‌وه یان نا، گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌و یاریزانانه‌ی به‌رده‌ستن باشترین ئاست له رووی هێرشبه‌ری و به‌رگرییه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن، ئیتر گرینگ نییه كێ یاریی ده‌كات، ئه‌مه دۆخی تۆپی پێیه و یاریزانی پێكراومان زۆر هه‌یه، یارییه‌كه‌ی ئه‌یسی میلانیش بۆ ئێمه زۆر گرینگه و هه‌موو یاریزانێك ده‌یه‌وێت به‌شداری بكات، دڵنیام یاریزانه‌كانی ئێمه‌ش ئه‌وپه‌ڕی ئاستی خۆیان پیشان ده‌ده‌ن، دڵته‌نگم بۆ یاریزانه پێكراوه‌كان و دڵنیام به‌باشی هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن، به جۆرێكیش ده‌چینه ئه‌م یارییه كه شایه‌نی سه‌ركه‌وتن بین، ئه‌یسی میلان له رووی گۆڕینی یارییه‌وه زۆر باشه، خاوه‌ن یاریزانی زۆر باشن له رووی توانای جه‌سته‌یی و هونه‌ریشه‌وه پێشكه‌وتوون، به شێوه‌یه‌ی كۆمه‌ڵ یاریی ده‌كه‌ن و ده‌بێت هه‌ر زوو شێوازی یارییكردنیان بخوێنینه‌وه.
ئامارەكانی رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان
ئه‌یسی میلان له دوایین حه‌وت یاریی له ساڵی 2021ـه‌وه به‌رامبه‌ر یۆڤێنتۆس ته‌نیا دوو گۆڵی لێكراوه، له‌و ماوه‌یه‌ش ته‌نیا یانه‌ی ڤینیزیا له میلان گۆڵی كه‌متری به‌رامبه‌ر خانمه پیره‌كه لێكراوه، ئه‌یسی میلان له یاریگه‌ی خۆی 34 به‌رامبه‌ربوونی به‌رامبه‌ر یۆڤێنتۆس تۆمار كردووه ئه‌وه‌ش ریكۆردی میلانه به‌رامبه‌ر هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه‌ی خوله‌كه، ئه‌یسی میلان دواینجار له سان سیرۆ به ناپۆلی دۆڕا، به دۆڕانیش له‌م یارییه دوای مانگی نۆڤێمبه‌ری ساڵی 2023 دوو یاریی له‌سه‌ریه‌ك ده‌دۆڕێنێت.