کۆشکی سپی لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق؛ نامەیەک بۆ بەغدا دەنێرێت
چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکوومەتی عێراق ئاشکرایان کردووە، کۆشکی سپی نامەیەکی دەربارەی تێوەگلانی عێراق لەشەڕ و ئەگەرەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر بەغدا، ئاڕاستەی بەرپرسانی حکوومەتی فیدراڵی کردووە.
بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە، کۆشکی سپی لە نامەکەیدا تێگەیشتنی خۆی بۆ هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق لەبارەی دوورخستنەوەی وڵات لەشەڕ دەربڕیوە، هەروەها گرووپە چەکدارەکانیش یەکێک بوون لە تەوەرەکانی نامەکەی کۆشکی سپی بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق.
لە نامەکەدا باس لەوەش کراوە، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق ئەگەری هەیە بەرژوەندییەکانی ئەمەریکاش لە ناوچەکە ڕووبەڕووی مەترسی بکاتەوە.
سێشه‌ممه، 19ـی تشرینی دووه‌می 2024، یه‌حیا ڕه‌سووڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی بۆ ئاسایشیی نیشتمانی كرد و تێیدا ڕه‌تی ئه‌و سكاڵایه‌ی كرده‌وه كه ئیسرائیل له دژی عێراق ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
یه‌حیا ڕه‌سووڵ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه سكاڵاكه‌ی ئیسرائیل كه له دژی عێراق به‌رزی كردووه‌ته‌وه، تۆمه‌تی بێ بیانوون و ئامانجی لێی ڕه‌وایه‌تیدانه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر عێراق كه ئه‌مه‌ش ئامانجی ئیسرائیله بۆ فراوانکردنی بازنەی ململانێ و شه‌ڕی ناوچه‌كه. جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە ئەمەریکا هەنگاوی کارا دژی ئیسرائیل بگرێتەبەر.