شوڕته دهیهوێت بۆ چامپیۆنزلیگی ئاسیا ببێته نوێنهری عێراق
شوڕته داوایهك له بهرپرسانی وهرزشی عێراق دهكات

یانەی شورتەی عێراقی داوا دەکات وەکو نوێنەری خولی نایابی وڵاتەکەیان لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا دەست نیشان بکرێت.
دوای ئەوەی فێدراسیۆنی کاتی تۆپی پێ عێراق هەفتەی رابردوو بە شێوەیەکی فەرمی یارییهكانی ئهم وهرزهی خولی نایابی عێراقی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵوەشاندەوە و بریاردرا کە لە پاڵەوانتیەکی بچووک چارەنوسی یانە بەشداربووەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا بۆ وەرزی داهاتوو یەکلایی بکاتەوە، بەڵام عودەی روبەیعی ئەندامی دەستەی کارگێری یانەی شورتە پێیوایە کە مافی ئەوانە وەرزی داهاتوو وەکو نوێنەری وڵاتەکەیان بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی عێراق بکەن، چونکە دوایینجار کە وەرزی رابردوو بووە، ئەوان نازناوی خولی نایابی عێراقیان بەدەست هێناوە.
ئەو ئەندامەی یانە شورتە دەشڵێت ناکرێت خولێک تەنها پێنج گەڕی بەڕێوەچوو بێت و لە کاتێکدا یانە هەیە 3 یاریی کردووە چانسی بەشداری کردنی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا پێ بدرێت و بە پێ یاسا پێویستە لەسەر ریزبەندی وەرزی رابردوو چارەنوسی یانەکان دیاریی بکرێت.