خامنەیی: ناتانیاهۆ شیاوی لە سێدارەدانە

ڕێبەریی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ناتانیاهۆ "به‌س" نییه، به‌ڵكوو ده‌بێت له سێداره بدرێت.
دووشه‌ممه، 25ـی تشرینی دووه‌می 2024، عەلی خامنەیی، ڕێبەریی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند، ڕاسته بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ بنیامین ناتانیاهۆ ده‌رچوو، به‌ڵام ئه‌وه "به‌س" نییه و پێویسته ئه‌و و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی ئیسرائیل كه به كوشتنی خه‌ڵكی غه‌ززه تۆمه‌تبارن، له سێداره بدرێن.
خامنەیی هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "زایۆنیسته گه‌مژه‌كان" وا تێ نه‌گه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماڵی خه‌ڵكیان وێران كردووه و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان، له شه‌ڕدا سه‌ركه‌وتوون.
پێنجشەممە، 21-11-2024، دادگه‌ی نێودەوڵەتیی تاوان (لاهای)، بە تۆمەتی "تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە غەززە،" فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یواڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگریی ئەو وڵاتە دەرکرد؛ بڕیاره‌كه كاردانه‌وه‌ی ئیسرائیل و وڵاتانی به دوای خۆیدا هێنا.
له لای خۆیه‌وه، بنیامین ناتانیاهۆ بڕیاره‌كه‌ی به توندی ڕه‌ت كرده‌وه و به بڕیاری دادگه‌ییكردنی "ئه‌لفرێد دریفۆس" چوواندووه، هاوكات جه‌ختی كردووه‌ته‌وه له بڕیاری لێدان له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و گرتنی غه‌ززه په‌شیمان نابێته‌وه و هیچ فشارێك كاری تێ ناكات.
دریفۆس، دۆسیه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بوو له كۆتاییه‌كان سه‌ده‌ی نۆزده له سه‌رده‌می كۆماری سێیه‌می فه‌ره‌نسا هاته ئاراوه، كاتێك ئه‌لفرێد دریفۆس (Alfred Dreyfus)، سه‌رهه‌نگ "نه‌قیب"ـی سه‌ربازیی فه‌ره‌نسی كه هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕی جوو بوو له ساڵی 1894ـدا له لایه‌ن دادگه‌ی فه‌ره‌نسییه‌وه به‌وه تۆمه‌تبار كرا دۆسیه‌ی نهێنی فه‌ره‌نسای بۆ ئه‌ڵمانه‌كان گواستووه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت تۆمه‌ته‌كه ناڕاسته.
دادگه له سه‌ره‌تادا سزای دریفۆسی به‌وه دا كه كاری قورس بكات، پاشان بۆ دوورگه‌ی ئه‌هریمه‌ن دووری بخاته‌وه، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسی كه ئه‌و كات زیاتر دژه‌جوو بوو، بووه دووبه‌ش و ئه‌م دابه‌شبوونه‌ش تاوه‌كوو ساڵی 1906 به‌رده‌وام بوو و ئه‌وانه‌ی به‌رگرییان لێ كرد به "دریفۆسییه‌كان" و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش به دژه‌دریفۆسی ناویان ده‌ركرد. كۆڵۆنێل جۆرج بیكار له ئاداری 1896ـدا تاوانباری ڕاسته‌قینه‌ی ئاشكرا كرد كه فێردیناند ویڵسۆن ئیسرازی بوو، به‌ڵام سوپا ڕه‌تی كرده‌وه پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌كه‌دا بكات و هه‌ر ئه‌و كات بیكاری بۆ باكووری ئه‌فریقا دوور خسته‌وه.