مەسرور بارزانی: مامۆستایانی کوردستان ئەرکی خۆیان بە دڵسۆزییەوە جێبەجێ کردووە

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سوپاسی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: مامۆستایان لە کاتە سەختەکاندا نەیانهێشت پرۆسەی خوێندن بوەستێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (توویتەری پێشوو)، نوسیوویەتی: "خۆشحاڵ بووم بە کردنەوەی نۆ باڵەخانەی نوێی باخچە و قوتابخانەی حکوومی لە هەولێر کە چوار هەزار و 500 قوتابی لێیان سوودمەند دەبن.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سوپاسی مامۆستایانی هەرێمی کوردستانی کرد و گوتی: مامۆستایان لە کاتە سەختەکاندا نەیانهێشت پرۆسەی خوێندن بوەستێت.

باسی لەوەش کرد، مامۆستایانی هەرێمی کوردستان ئەرکی خۆیان بە دڵسۆزییەوە جێبەجێ کردووە.