سلێمانی.. ئۆتۆمبیلێک کۆنترۆڵی لەدەست دا و خۆی کرد بە دوکانێکدا

لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی، ئۆتۆمبیلێک خۆی کرد بە دوکانێکی شووشەفرۆشیدا و بوو بە هۆی مردنی سێ کەس.
چوارشەممە، 27ـی تشرینی دووەمی 2024، پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی، ئۆتۆمبیلێکی جۆری ئەڤەلۆن کۆنترۆڵی لەدەست دا و خۆی کرد بە ناو دوکانێکی شووشەفرۆشیدا و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان سپارد.
ئاماژەی بەوە دا، ڕووداوەکە بەرانبەر دەرگەی خوارەوەی شوقەکانی دیلان سیتی، نزیک مزگەوتی فەجر بووە، هەروەها ئەو سێ کەسەی کە بەهۆی ڕووداوەکەوە مردوون، سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون.