ئەمڕۆ شەشەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب دەکرێتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2024، شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی كتێب، بە بەشداریی زیاتر لە 200 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی و 12 وڵاتی جیاواز لە شاری سلێمانی دەكرێتەوە.

شەشەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب، بە سەرپەرشتیی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە و هەزاران ناونیشانی نوێی کتێب، لەم پێشانگەیەدا دەخرێنە ڕوو.

پێشانگاكە بۆ هەفتەیەك بەردەوام دەبێت و لە ئەمڕۆوە دەکرێتەوە و تاوەکوو 8ی کانوونی یەکەمی 2024 بەردەوام دەبێت و بۆ یەكەمجاریشە کتێبخانەی چەند زانکۆیەک بەشداریی پێشانگەکە دەکەن، لە نێویشیاندا، زانكۆی سلێمانی كتێبەكانی لەم پێشانگەیەدا نمایش دەكات.

هەروەها پێشانگەکە ڕۆژانە لە کاتژمێر 10ی بەیانییەوە تاوەکوو 6ی ئێوارە کراوە دەبێت بۆ پێشوازیی لە خوێنەران و سەردانیکارانی.