لویس هامیڵتۆن په‌یامێكی خه‌مناك بڵاوده‌كاته‌وه
"سووپاس بۆ خوا باوكێكی ره‌شپێستم هه‌بوو به‌رده‌وام به‌رگری لێ ده‌كرد"
لویس هامیلتۆن پاڵه‌وانی جیهانی فۆرمۆلا وه‌ن، باس له‌و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستییه ده‌كات كه له قۆناغی منداڵی‌دا رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه و ده‌شڵێت: هیچكات خۆم به‌ده‌سته‌وه ناده‌م و له شه‌ڕكردن به‌رده‌وامم.
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی كوژرانی جۆرج فلۆید له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌مریكا خه‌ڵكی زۆربه‌ی هه‌رێمه‌كانی ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی، لویس هامیلتۆن باس له رابردووی خۆی ده‌كات كه تا چه‌ند به هۆی جیاوازی ره‌نگی پێستی هه‌ڵسوكه‌وتی خراپی له‌گه‌ڵدا كراوه.
هامیلتۆن هه‌فته‌ی رابردوو له ئینستاگرامی خۆیدا گله‌یی خۆی گه‌یانده پاڵه‌وانانی فۆرمۆلا وه‌ن كه بۆچی له‌م كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌دا بێده‌نگ بوونه و داوای له شۆفێره‌كان كرد بێنه ده‌نگ و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ره‌گه‌زپه‌رستییه بكه‌ن.
ئه‌مه دوایین قسه‌كانی لویس هامیلتۆنی شۆفێری بریتانییه:
- هه‌موو رۆژ ده‌خوێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌م ئاگام له هه‌موو ئه‌و كارانه بێت كه به‌شێكن له ره‌گه‌زپه‌رستی كه زۆر له بیره‌وه‌رییه تاڵ و ئازاره‌كانی قۆناغی منداڵیم بیر دێنێته‌وه.
- من زۆر به كه‌می باس له ئه‌زموونی خۆم ده‌كه‌ن، چونكه فێریان كردبووم هه‌موو ئه‌و شتانه له خۆمدا رابگرم، لاواز نه‌بم و به چه‌كی عه‌شق بیانكوژم و له كاتی ركابه‌رییدا شكستیان پێبێنم، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ركابه‌ریدا زۆریان لێداوم و منیش یه‌كێك له قوربانییه‌كانی كاڵفامه‌كانم و ته‌نیا شتێك كه فێری بووم چۆن به‌ره‌و ڕوویان ببمه‌وه و شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا بكه‌م، به‌رگریكردن له خۆم بوو، هه‌ر بۆیه چووم خۆم فێری كاراتی كرد، چونكه كاریگه‌رییه خراپه‌كانی ئه‌م زووڵمه گه‌لێك زۆر بوون.
- سوپاس بۆ خوا كه باوكم هه‌بوو، كه‌سایه‌تییه‌كی ره‌شپێست كه ده‌متوانی پشتی پێ ببه‌ستم، كه‌سێك كه ده‌مزانی لێم تێده‌گات، بێ مه‌رج و بێ هیچ بیانوویه‌ك هه‌میشه پشتی ده‌گرتم.
- ئێمه‌ی ره‌شپێسته‌كان هه‌موومان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان نه‌بوو كه پشتگیری بكرێین، بۆیه ده‌بێت هه‌موومان له سه‌رده‌مه‌دا یه‌كگرتوو بین و پشتی ئه‌و كه‌سانه‌ش بگرین كه ده‌ستی هاوكاریمان بۆ درێژ ده‌كات.
- به‌لامه‌وه سه‌یره كه بۆچی ساڵی 2020 هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه‌فره‌تییه، به‌ڵام ئێستا له‌م باوه‌ڕه‌دام كه ساڵی 2020 ره‌نگه گرنگترین ساڵی ژیانی ئێمه بێت، واته بتوانین به‌سه‌ر زوڵمی كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌وسانه‌وه‌ی كه‌مینه‌كاندا زاڵ بین و ئه‌م زۆردراییه بگۆڕین.
- ئێمه ته‌نیا ده‌مانه‌وێت بژین، بخوێنین و ژیانێكی ئاساییمان هه‌بێت، له شه‌قامه‌كاندا پیاسه بكه‌ین و بۆ قوتابخانه و ماركێته‌كان بچین، له چوونه ناو هیچ ماركێتێك نه‌ترسێین، ئه‌وه بچووكترین مافی ئێمه‌یه، یه‌كسانی بۆ داهاتووی ئێمه گرنگه.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی