ڕێوار زوبێر "نازانم"ـی بڵاو کردەوە

پێنجشەممە، 28ـی تشرینی دووەمی 2024، ڕێوار زوبێر، هونەرمەند، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بەرهەمە نوێیەکەم لە تێکست و مێلۆدی  محمد شواعی یە و ئیحسان ئەحمەدیش دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە.

گوتیشی: "ڤیدیو کلیپی ئەم کارە، رەهێل شۆڕش کردوویەتی و لە ساڵی 2012 کاری هونەری دەکەم و چەندان بەرهەم هەیە بە ستایلی جیاواز."

هەروەها ڕاشیگەیاند: "خەونم ئەوەیە بەم بەرهەمانەم  خزمەتی هونەری کوردی بکەم و بەرهەمی جوان و پوخت پێشکەش بکەم."