کۆبوونەوەی "ئۆپێک پڵەس" بەهۆی لووتکەی کەنداوەوە دواخرا
ڕێكخراوی "ئۆپێك" كۆبوونه‌وه‌ی "ئۆپێك پڵه‌س"ـی بۆ 5ـی مانگی داهاتوو دوا خست، كه بڕیار وابوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه بچێت.
پێنجشه‌ممه، 28ـی تشرینی دووه‌می 2024، ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌ی نه‌وت "ئۆپێك" كۆبوونه‌وه‌ی "ئۆپێك پڵه‌س"ـی بۆ 5ـی كانوونی یه‌كه‌م (مانگی داهاتوو)، دوا خست، كه پێشتر بڕیار وابوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 1ـی هه‌مان مانگ به‌ڕێوه بچێت.
ڕێكخراوی "ئۆپێك" هۆكاری دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ به‌شداریی ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێكخراوه‌كه له كۆبوونه‌وه‌كانی لووتكه‌ی 45ـه‌مینی كه‌نداو كه له كوێت به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گه‌ڕانده‌وه.
نرخی نه‌وت له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌رز بووه‌وه دوای ئه‌وه‌ی پێشبینی كرا وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه بڕیار وابوو له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا زیادی بكه‌ن، بۆ كاتێكی دیكه‌ی دوا بخه‌ن.
پێشتر ڕێكخراوه‌كه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕوونی كردبووه‌وه، ڕێك كه‌وتوون له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی هه‌مواری به‌رهه‌مهێنانی ئاره‌زوومه‌ندانه بۆ مانگی تشرینی دووه‌می 2023 تاوه‌كوو كۆتایی كانوونی یه‌كه‌می 2024 به بڕی دوو ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه.