ئابووریی ئەمەریکا لە چارەکی سێیەم 2.8% گەشەی کردووە
وەک پێشبینی دەکرا ئابووری ئەمەریکا لە چارەکی سێیەم بە 2.8% گەشەی کردووە و کورتهێنانی بازرگانیش دابەزیوە.
نووسینگەی شیکاری ئابووریی ئەمەریکا بڵاوی کردووەتەوە، لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ کۆی بەرهەمی ناوخۆیی ئەمەریکا بە 2.8% بەرزبووەتەوە، هەرچەندە هاوتای پێشبینیەکانە بەڵام بەراورد بە چارەگی دووەم کە 3% بووە سستبوونی بەخۆیەوە بینیوە.
ئامارەکان دەریدەخەن لە مانگی ئۆکتۆبەر کورتهێنانی بازرگانی کاڵاکان بۆ 99.1 ملیار دۆلار پاشەکشەی کردووە، لە کاتێکدا لە مانگی سێپتێمبەر 109 ملیار دۆلار بووە.
بە پێی ئامارەکان، هەناردەکردن بە 5.6 ملیار دۆلار بۆ 168.7 ملیار دۆلار پاشەکشەی کردووە، هاوردەکردنیش بە 15.2 ملیار دۆلار بۆ 267.8 ملیار دۆلار دابەزیوە.