ته‌ندروستی سلێمانی: دۆخی ته‌ندروستی 20 تووشبووی كۆرۆنا ناجێگیره‌

نه‌خۆشخانه‌یه‌ك تایبه‌ت كراوه‌ به‌و تووشبووانه‌ی كۆرۆنا كه‌ دۆخی ته‌ندروستییان ناجێگیره‌

K24- سلێمانی:

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند نزیکەی 20 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌و پارێزگایه‌ تەندروستیان ناجێگیرە و ئێستا لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان.

هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی كه‌ ده‌نگۆی مردنی به‌هۆی كۆرۆنا له‌ سۆشیال میدیا بڵاوبووه‌وه‌، وێڕای به‌درۆ خستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ گوتیشی: ئێستا نەخۆشخانەیەکیان تایبەت کردووە بەو تووشبوانەی باری تەندروستیان ناجێگیرە، بۆ ئەوەی بە وردەی چاودێری تەندروستیان بکرێت.

H.B