بە گرافیک، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق چەندە؟
حکوومەتی عێراق ماوەیەکە باس لەوە دەکات کە بەشی مووچە لەناو پشکی بودجەی هەرێم تەواو بووە، بۆیە ناتوانێت پارە بۆ مووچەی مانگی 10 و مانگەکانی دواتر بنێرێت، بەڵام ئەم بانگەشەیەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە ڕاستییەوە دوورە و هیچ بنەمایەکی نییە.
بەپێی یاسای بودجەی سێ ساڵیی عێراق و خشتە پەسەندکراوەکانی بودجەی 2024، پارەی تەرخانکراو بۆ مووچە، لەناو بەشەبودجەی هەرێمی کوردستاندا، بریتییە لە 11 ترلیۆن و 567 ملیار دینار، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق ئەم بڕە پارەیەی بۆ هەرێم نەناردووە و ئەو بڕەی ناردوویەتی زۆر کەمترە لەم بڕە.
بەپێی راپۆرتی خودی وەزارەتی دارایی عێراق کە زیاتر لە مانگێک پێش ئێستا بڵاو کراوەتەوە و خەرجییەکانی نۆ مانگی ئەمساڵی تێدا تۆمار کراوە، وەزارەتەکە بەشێوەیەکی گشتی بۆ هەموو بەشەکانی ناو بودجە تەنیا هەشت ترلیۆن و 858 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە و لەو بڕەش ئەوەی کە پەیوەست بووە بە مووچە، تەنیا حەوت ترلیۆن و 799 ملیار دینار بووە، واتە ئەوە ڕاست نییە کە دەوترێت بەشەبودجەی هەرێم بۆ مووچە تەواو بووە. داتاکانی خۆیان ئەمە ڕهت دهكهنهوه و دەردەکەوێت تەنیا پاساوە و ڕاست نییە.