هەڵمەتی گەڕاندنەوە بۆ خوێندن بەردەوامە

تاوەکوو ئێستا لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ناونیشانی گەڕانەوە بۆ خوێندن لە کابینەی نۆیەم دەستی پێکردووە، زیاتر لە 33 هەزار قوتابی گەڕاونەتەوە بۆ خوێندن.

هەڵمەتەکە بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پەروەردە و رێکخراوی یونسێف بەردەوامە.