ئەحمەد سەڵاح: لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا ئاستی هونەریمان خراپە
شورتە رووبەڕووی یانەیەك دەبێتەوە 20 یارییە لە نێو یاریگەی خۆی نەدۆڕاوە
یانەی شوڕته‌ی عێراقی سبەی دووشەممە، كاتژمێر 05:00ـی ئێوارە بە كاتی هه‌ولێر له گه‌ڕی شه‌شه‌می چامپیۆنزلیگی ئاسیا له ده‌وحه ده‌بێته مێوانی پێرسپۆلیسی ئێرانی كه هه‌ردوو یانه تا ئێستا هیچ سه‌ركه‌وتنێكیان له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه نییه، پێش یارییه‌كه‌ش ئه‌حمه‌د سه‌ڵاحی راهێنه‌ری شوڕته رایگه‌یاند سه‌رجه‌م یانه‌كانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا له رووی هونه‌رییه‌وه له‌وان باشترن.
شوڕته‌ی عێراقی به ئومێدی به‌ده‌ستهێنانی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتن له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگی ئاسیا ده‌چێته قه‌ته‌ڕ و له ده‌وحه‌ی پایته‌خت ده‌بێته مێوانی پێرسپۆلیس، بەوپێیەی پێرسپۆلیس ناتوانێت له نێو خاكی ئێران یاریی بكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئابڵوقه‌ی وه‌رزشی له‌سه‌ره، هاوكات له ریزبه‌ندی چامپیۆنزلیگیش به كۆكردنه‌وه‌ی 3 خاڵ له خانه‌ی نۆیه‌م دێت، لەبەرامبەردا شوڕته‌ی عێراقیش ته‌نیا دوو خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی یازده‌مه.
لێدوانەكانی ئەحمەد سەڵاح راهێنەری شورتە:
هه‌موو یارییه‌ك به‌هه‌مان شێوه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین، ته‌نیا هه‌ندێ ورده‌كاری جیاوازه و زۆر جاریش هه‌ر به‌و ورده‌كاریانه ده‌دۆڕێین، له دواین یارییش به‌رامبه‌ر وه‌سڵ باشتر بووین، به‌ڵام به ورده‌كاری دۆڕاین، زۆر جار تۆپ وایه و بێهیوات ده‌كات، به‌رامبه‌ر پێرسپۆلیسیش به‌ته‌واوه‌تی ئاماده‌ین و ده‌مانه‌وێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك بین له‌و یانانه‌ی ده‌گه‌نه قۆناخی داهاتوو، شوڕته رانه‌هاتووه به ئه‌نجامی گه‌وره بدۆڕێت، بۆیه ته‌نیا پێویسته له رووی ده‌روونییه‌وه یاریزانه‌كان ئاماده بكه‌ین، ئێمه ده‌زانین هه‌ڵه‌كانمان له كوێدایه و ئاماده‌كاری ته‌واویشمان بۆ چاككردنه‌وه‌ی كردووه، دانیشی پێدا ده‌نێم تا ئێستا به‌رامبه‌ر هه‌ر یانه‌یه‌ك یارییمان كردبێت له رووی ئاستی هونه‌رییه‌وه له ئێمه باشتر بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌مه رێگریمان لێناكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه خۆمان بۆ ئه‌م یارییه ئاماده بكه‌ین.
پێرسپۆلیس 20 یارییە لە یاریگەی خۆی نەدۆڕاوە
پێرسپۆلیس ئه‌گه‌رچی هیچ سه‌ركه‌وتنێكی له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگی ئاسیا نییه، به‌ڵام له دواین 20 یاریی له یاریگه‌ی خۆی نه‌دۆڕاوه، له به‌رامبه‌ردا شوڕته خراپترین هێڵی به‌رگری هه‌یه و له كۆی پێنج یاریی 14 گۆڵی لێكراوه و به تۆماركردنی سێ گۆڵیش دووه‌م خراپترین هێڵی هێرشبه‌ری پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ن، پێرسپۆلیس تا ئێستا هیچ سه‌ركه‌وتنێكی تۆمار نه‌كردووه و هێشتا سێ یاریی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ماوه به‌وه‌ش هه‌لی سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناخی داهاتوو زۆره، له به‌رامبه‌ردا شوڕته‌ش هیچ سه‌ركه‌وتنێكی تۆمار نه‌كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له گه‌یشتن به قۆناخی شازده بێهیوا نه‌بووه.