له سلێمانی 51 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
ئه‌نجامی پشكنینه‌كان راگه‌یه‌ندرا
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له سنووری پارێزگای سلێمانی (51) كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون.
ئه‌نجامی نوێ
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، پەنجا و یەك تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، (22) پیاو و (23) ئافرەت و (2) کوڕی گەنج و (4) منداڵ.
(17) تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و (34) تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.
(3) تووشبوو دانیشتووی وارماوەن.
(1) تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.
(47) تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
وەزارەتی تەندروستی
8ی حوزەیران 2020