بۆ یەکەم جار بەهای بیتکۆین 100 هەزار دۆلاری تێ پەڕاند
پێنجشەممە، 5-12-2024، بەهای دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا، 100 هەزار دۆلاری تێ پەراند، ئەمەش لە چوارچێوەی بوژانەوەی دراوە کریپتۆکان دێت لە دوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپەوە، کە پێشبینی دەکرێت ژینگەیەکی ڕێکخستنی لەبار بۆ بازاڕی دراوی کریپتۆ دابین بکات .
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا، بەهای بیتکۆین نزیکەی لەسەدا 45 بەرزبووەوە، بەڵام دوای سەرکەوتنی ترەمپ و هەڵبژاردنی ژمارەیەکی زۆر لە یاسادانەرانی لایەنگری دراوی کریپتۆ لە کۆنگرێس، بەهای بیتکۆین زیاتر لە دوو هێندەی بەهای پێشووی بەرزبووەتەوە. کە ئێستا بەهای بیتکۆین بە 102،450 دۆلارە.
دراوەکە، بۆ چوارەم هەفتەیە لەسەریەک، هەر هەفتەیەک لەسەدا 10 بەرزدەبێتەوە، بەرزبوونەوەی بەهای بیتکۆین وایکردووە ببێتە یەکێک لە گەورەترین براوەکان لە بازرگانییە بەناو گرەوکردنەکاندا لەسەر سیاسەتەکانی ترەمپ، هەروەها پێدەچێت دراوی کریپتۆ، دوای 16 ساڵ لەخستنە بازاڕی لەلایەن زۆرینەوە قبوڵ بکرێت.
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەهای بیتکۆین تەنها لەم ساڵدا نزیکەی لەسەدا 130 بەرزبووەتەوە.