ڕێکخراوی OECD پێشبینییەکانی بۆ گەشەی ئابووریی جیهان بڵاوکردەوە
لە کاتێکدا جیهان و ناوچەکە لە ململانێیەکی سەختدان، ڕێکخراوە جیهانییەکان دوایین پیشبینییەکانیان سەبارەت بە گەشەی ئابووریی جیهان ئاشکرا دەکەن و چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا ئابووریی جیهان بە 3.3% گەشە بکات.
ماتیاس کۆرمان، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی هاریکاری و گەشەپێدانی ئابووری بڕوایوایە، ململانێکان و بەرزی قەرزی گشتی و لاوازی گەشەی مامناوەند کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووریی جیهان دروست دەکەن.