كڵۆپ داوا ده‌كات به 80 ملیۆن پاوه‌ند ئه‌م یاریزانه‌ی بۆ بگوازنه‌وه
لیڤه‌رپوول له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه كێبڕكێی ریال مه‌درید و مان یونایتد ده‌كات
.jpg)
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئینگلیزی، یانه‌ی دۆرتمۆند نرخی فرۆشتنی جه‌یدن سانچۆی دیاریكردووه و یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و لیڤه‌رپوول و ریال مه‌درید به‌هێزترین ركابه‌رن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی تیلێگرافی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا یانه‌ی دۆرتمۆند بڕیاری داوه داشكاندن له نرخی فرۆشتنی سانچۆ بكات كه پێشتر رایگه‌یاند بوو كه ئاماده نین به كه‌متر له 150 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه بن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دۆرتمۆند ئاماده‌یه به 115 ملیۆن یۆرۆ و كه‌متریش له بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ده‌ستبه‌رداری سانچۆ بن.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: یانه‌كانی ریال مه‌درید و مانچێسته‌ر یونایتد به‌هێزترین ركابه‌رن بۆ گواستنه‌وه‌ی سانچۆی 20 ساڵان، به‌ڵام له چه‌ند رۆژی رابردوو لیڤه‌رپوول له‌سه‌ر داواكاری یۆرگن كڵۆپ به‌هێزه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه هاتۆته سه‌رهێڵ و ئۆفه‌رێكی 80 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له سانچۆ پێشكه‌شی دۆرتمۆند كردووه.
سانچۆی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له یانه‌ی واتفۆردی ئینگلزی پێگه‌یشتووه، له 2015 روویكرده یانه‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی مانچێسته‌ر سیتی، به‌س دوای دوای یه‌ك ساڵ، یانه ئینگلیزییه‌كه به 7 ملیۆن یۆرۆ به دۆرتمۆندی فرۆشت، ئێستا ئه‌و یاریزانه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه له كۆی 40 یاری، 20 گۆڵ و 20 ئاسیستی كردووه.
ئا: سۆلین سلێمان
.jpg)