مەسرور بارزانی: دەمانەوێت سوود لە ئەزموونی بەحرەین لە بواری گەشەپێدانی ئابووریدا وەربگرین

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، شای بەحرەین
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، شای بەحرەین

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: هەرێمی کوردستان دەیەوێت سوود لە ئەزموونی سەرکەوتووی بەحرەین لە بواری گەشەپێدانی ئابووریدا وەربگرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی سافرییە لە مەنامە، لەگەڵ شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، شای بەحرەین، کۆ بووەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دیدارەکەدا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕایگەیاند: "خۆشحاڵبووم بە گەرموگوڕی و میوانداری خاوەن شکۆ شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، هەروەها ئابووری بەحرەین لە 20 ساڵی ڕابردوودا زۆر گەشەی کردووە."

مەسرور بارزانی، گوتی: "بۆ خاوەن شکۆ شا حەمەدم ڕوون کردەوە کە هەرێمی کوردستان، دەیەوێت سوود لە ئەزموونی سەرکەوتووی بەحرەین لە بواری گەشەپێدانی ئابووریدا وەربگرێت."