دهۆك بەبێ 4 یاریزانی رووبەڕووی یانەی حدود دەبێتەوە

یاریزانێكی یانەی دهۆك بە مەبەستی ژنگواستنەوە گەڕاوەتەوە هۆڵەندا

پاشەنگ عەبدوڵڵا دوای تۆماركردنی گۆڵی دووەمی دهۆك بەرامبەر دیالە 2024 ـ 2025
پاشەنگ عەبدوڵڵا دوای تۆماركردنی گۆڵی دووەمی دهۆك بەرامبەر دیالە 2024 ـ 2025

دهۆک دوای ئەوەی لە گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە دیالەی بردەوە، ئەمجارەیان لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لە هەشتەمین یاری ئەم وەرزەی، هەڵۆیەكان بەبێ چوار یاریزان رووبەڕووی یانەی حدود دەبنەوە.
دهۆک دەرفەتێکی زێڕینی لە پێشە دوای ئاستە بەرزەکەی یاری رابردوو، ئەمجارەیان بتوانێت دووەم بردنەوەی لەسەر یەک بەدەست بهێنیت، ئەویش بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی حدود لەم وەرزە، هەرچەندە ئەو یانەیە گەڕی رابردوو، توانی سوود لە ئەنجامە لاوازەکانی نەورۆز ببینێت و یەکەم بردنەوە بەدەست بهێنێت.
ئەم وەرزە دهۆك تووشی قورسییەكی زۆر بووەتەوە، ئەویش بەهۆی بەشداری کردنی لە دوو خول و پاڵەوانێتی، یانەکەی بادینان بێجگە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، وەکو تاکە نوێنەری عێراق، بەشداریی لە جامی یانەکانی کەنداوی عەرەبیش دەكات.

مەسعود میرال لەبارەی ئەم یارییە چی دەڵێت؟
مەسعود میرال راهێنەری یانەی دهۆک تایبەت بە کوردستان24 لەبارەی ئامادەکارییەکانی یانەکەی بۆ یاری بەرامبەر حدوود دەڵێت، ئەوان تەواو ئامادەکاریان کردووە و هەموو ئامانجیانە، بە سێ خاڵی یارییەکەوە بگەڕێنەوە، دەشڵێت: ''كاتێك سەیری ریزبەندیی خولەكە دەكەین دەبینین شوێن ئێمە لە ریزبەندی خولەكە خراپە، دەبێت ئاگادار بین، ئەم شوێنە شایستەی ئێمە نییە.
مەسعود میرال گوتیشی: بۆ ئەم یارییەش هەموو یاریزانەكانم لەگەڵ نابێت، ئەوەی كە گرینگە ئێمە لە یاریی رابردوو براوە بووینەوە و دۆخی دەروونی ئێمەی بۆ یاریی داهاتوو باشتر كردووە، ئامانجی ئێمە ئەوەیە دەبێت تیپەكە بەرەو سەرەوەی ریزبەندی ببەین.

 


یاریزانێكی دهۆك بۆ ژنگواستنەوە گەڕاوەتەوە هۆڵەندا
بۆ ئەم یارییە ماسیس ئارتنی بەرگریکاری پیشەگەری یانەی دهۆک، لەگەڵ یانەکەی گەشتی بۆ بەغدا نەکردووە و بە مەبەستی ژنگواستنەوە گەڕاوەتەوە هۆڵەندا، بەوپێیەی بڕیارە رۆژی هەینی ئاهەنگی هاوسەرگیری ساز بكات، بێجگە لەو یاریزانە هەر یەکە لە شەرقی بەحری و زولفەقار یونس و نەجم شوان. ئەو سێ یاریزانەش بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکەی ئەمڕۆ ناکەن.
ئەم وەرزە نوێنەرەکەی هەرێمی کوردستان لە حەوت یاری رابردووی، خاوەنی وو بردنەوە و سێ دۆڕانە، دهۆک بارودۆخی لە خشتەی ریزبەندی خولەکە باش نیە، سەرەڕای ئەوەی چەند یارییەکی دواخراوی هەیە، بەڵام لە پلەی حەڤدەیەمی ریزبەندی دێت.