داهاتی مەسک گەیشتە 400 ملیار دۆلار
ئیلۆن مەسک، سەرمایەدار و خاوەنی کۆمپانیا تێسلا و تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، بەپێی پێگەی هەواڵی بلوومبێرگ، یەکەمە کەسە لە جیهان داهاتەکەی بگاتە 400 ملیار دۆلار.
چوارشەممە 11ـی کانوونی یەکەمی 2024، پێگەی هەواڵی بلوومبێرگ بڵاوی کردەوە، ئیلۆن مەسک، سەرمایەدار و خاوەنی کۆمپانیای تێسلا و تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، بەشێکی زیادبوونی داهاتەکەی بۆ ئەو ڕێککەوتنەی سپەیس ئێکس دەگەڕێتەوە کە دەبێتە هۆی فرۆشتنی بەشێک لە پشکەکانی بە ڕێژەی 1.25 ملیۆن دۆلار.
بەپێی هەواڵی پێگەکە، مەسک دەبێتە یەکەم کەس لە جیهان داهاتەکەی بگاتە 400 ملیار دۆلار.
لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لە ئەمەریکا مەسک ڕۆژ بە ڕۆژ سامانەکەی ڕوو لە زیادبوونە و، وەک خۆی ئاماژەی پێداوە، دوای هەڵبژاردنەکە زۆر چێژی لە سامانە تایبەتەکەی بینیوە.