جەیک سولیڤان سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

بە مەبەستی ڕێککەوتن بۆ ئاگربەستی غەززە، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

ئەمڕۆ جەیک سولیڤان, ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا لە ئیسرائیل لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە، گفتوگۆ لە بارەی ئاگربەستی غەززە، دوایین پێشهاتەکانی سووریا، ئێران و لوبنان دەکەن.

هەروەها سولیڤان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل سەردانی قەتەر و میسر دەکات.

کەمتر لە 40 ڕۆژ ماوە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا کۆشکی سپی جێبهێڵێت، ئامانجییەتی لەم ماوەیە، ئاگربەستی غەززە بکاتە دەستکەوتی ئیدارەکەی.