ڕامی عەبدولڕەحمان: ئاگربهست لهنێوان ههسهده و گرووپه چهكدارهكاندا نییه
بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت: بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بۆ رێگریکردن لە ڕژانی خوێنی هاووڵاتییان، ڕێککەوتنێک لەنێوان گرووپە چەکدارەکان و هێزەکانی سووریای دیموکرات بکرێت.
ئەمڕۆ هەینی 13ـی کانوونی یەکەمی 2024، ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: تاوەکوو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک بۆ وەستانی شەڕ لە بەشی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا نەکراوە.
بەڕێوەبەری ڕووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕاشیگەیاند: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بڕیارە ڕێککەوتنێک لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و گرووپە چەکدارەکان بکرێت، بەشێک لە سەرکردەکانی گرووپە چەکدارەکان خەریکبوون پشێوی لەنێوان کورد و عەرەبدا دروست بکەن، بەڵام تاڕادەیەکی زۆر ڕێگریی لەو هەوڵانە کرا.
هاوکات جەختی لەوە کردەوە، ئامانجیش لەو ڕێککەوتنەی کە بڕیارە بکرێت ڕێگریکردنە لە ڕژانی خوێنی هاووڵاتتیان لە سووریا، هەروەها ئێستا دۆخی ئابووریی وڵاتەکە بە بەراورد لەگەڵ سەردەمی ڕژێم زۆر باشترە، سوورییەکان کار لەسەر دامەزراندنی حکوومەتێکی یاسایی دەکەن.
لەبارەی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا، ڕامی عەبدولڕەحمان، گوتی: هەر ئەمڕۆ نزیکەی 250 بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی سەربازیت ڕووسیا لە ناوچەکانی حمس و دیمەشق پاشەکشەیان کردووە بۆ فڕۆکەخانەی حمێمیم.