گوتەبێژی حکوومەتی عێراق: هیچ پرۆژەیەکی تاکلایەنەمان بۆ سووریا نییە
گوتەبێژی حكوومەتی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سووریا، عێراق په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه؛ ده‌شڵێت، عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له سووریا نه‌كردووه.
هه‌ینی، 13ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، باسم عەوادی، گوتەبێژی حكوومەتی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌رپرسانی عێراق له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیان كرده‌وه، عێراق هیچ پرۆژه‌یه‌كی تاكلایه‌نه‌ی سه‌باره‌ت به سووریا نییه و پشتگیری هیچ گرووپ و لایه‌نێكی سیاسی له‌و وڵاته‌دا ناكات.
گوتەبێژی حكوومەتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزی و شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سووریا، عێراق په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه. گوتیشی، ناكرێت تێڕوانینی عێراق سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی سووریا به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت.
باسم عەوادی باسی له‌وه‌ش كرد، نه داعش و هیچ گرووپێكی دیكه‌ی چه‌كداری توندڕه‌و بۆی نییه و ناتوانێت سنووره‌كانی عێراق ببه‌زێنێت، به‌تایبه‌تی كه هێزه عێراقییه‌كان به پشتیوانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ن گورز له هه‌ر جموجۆڵێكی تیرۆریستی بده‌ن.
له لایه‌كی دیكه، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بلینكن بۆ عێراق و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تۆڕی (ئێكس) ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی بارودۆخی سووریا و لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر ناوچه‌كه.