مامۆستایانی قوتابخانەیەکی سنووری خەلیفان یەکپۆشن

مامۆستایانی قوتابخانەی سێناوەی سنووری قەزای خەلیفان
مامۆستایانی قوتابخانەی سێناوەی سنووری قەزای خەلیفان

قوتابخانەیەکی گوندی سێناوەی سنووری قەزای خەلیفان، ماوەی سێ ساڵە بەرێوەبەر ومامۆستایانی  بڕیاریانداوە سەرجەمیان یەکپۆش بن وڕۆژانە سەرجەمیان یەک شێواز جلو بەرگ بپۆشن و وانە بڵێنەوە، ئەم شێوازی یەکپۆشیەی وەک خۆیان دەڵێن  کاریگەرییەکی ئەرێنی کردووەتە سەر قوتابییان.

محەمەد فەیسەڵ، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بەکوردستان 24ی ڕاگەیاند" بەبڕوای ئێمە یەکپۆشی مامۆستایان، کاریگەری لەسەر قوتابیان دەبێت، چونکە ئێمەش قوتابی بووینە، مامۆستا چەند ئامادەباشبێت و ڕێکپۆش بێت، کاریگەری زیاتر لەسەر قوتابی دروستدەکات".

فەرەیدوون، قوتابی قوتابخانەکە بەکوردستان 24ی ڕاگەیاند" یەکپۆشی مامۆستایان هانی قوتابیان دەدات و نموونەی باڵان بۆ ئێمە، وامان لێدەکات لەداهاتوودا لەسەر هەمان رێچکەی ئەوان بین"

قوتابخانه‌ی سێناوه‌ی دواناوه‌ندی  تێكه‌ڵاو تا قۆناخی پۆلی یازده‌ قوتابیان لێی ده‌خوێنن، 10 مامۆستا وانه‌ ده‌ڵینه‌وه‌و له‌ساڵی (2021)وه‌ مامۆستایانی ئەم قوتابخانەیە بڕیاری یه‌كپۆشیان داوه‌و پێیانوایه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ كاریگه‌ری ئه‌رێنی  له‌سه‌رئێستاو داهاتووی قوتابیانیان ده‌بێت.