ڤاڵڤێردی: هه‌رگیز مێسی هۆكاری قه‌یرانه‌كانی بارسێلۆنا نییه
ڤاڵڤێردی: مێسی هه‌رگیز ده‌ست له كاروباره‌كان وه‌رنادات
.jpg)
ئیرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنه‌ری پێشووی بارسێلۆنا، مێسی به هۆكاری قه‌یرانه‌كانی بارسێلۆنا نازانێت.
ڤالیڤردی له چاوپێكهونیكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی، ستایشی لیۆ مێسی كاپتنی بارسێلۆنا ده‌كات و ده‌ڵیت مێسی یاریزانێكی زۆر زیره‌كه و له رووی ته‌كتیكیه‌وه زۆر سه‌ركه‌وتووه.
سه‌باره‌ت به قه‌یرانه‌كانی بارسا و ئه‌نجامه خراپه‌كانی ده‌ڵێت: شتێكی زۆر نامۆیه ئه‌گه‌ر بڵێن، مێسی هۆكاریی قهیرانهكانهه، چونكه لیۆ به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له كاروبارووی یانه‌كه وه‌رنادات، به‌ڵكو ئه‌و له نێو یاریگه كاری خۆی زۆر به باشی ئهنجامدهدهت.
ئه‌و قسانه‌ی ڤالڤیردی له كاتێكدایه، پێشتر به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و له شوێنی ئه‌و كیكی سیتیێن دهستبهركاربوو.
