ئەمەریکا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات سووریا جێبهێڵن

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە سووریا ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕی تیرۆر و ململانێ سەربازییەکان، دۆخی ئەمنیی لە سووریا ناجێگیر و پێشبینی نەکراوە؛ هەر بۆیەش ئەگەر بگونجێت، پێویستە هاووڵاتیانی ئەمەریکی ئەو وڵاتە جێبهێڵن.
ئاماژەی بەوەش دا، ئەو هاووڵاتییە ئەمەریکییانەش کە ناتوانن سووریا جێبهێڵن، دەبێت پلانێکی تۆکمە بۆ ئەم دۆخەی ئێستا دابنێن، لە شوێنی خۆیان و پەناگەیەکدا بمێننەوە.
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 15ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئه‌حمه‌د شه‌رع (ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی)، سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سووریا له دیمه‌شق له‌گه‌ڵ گیر پێدرسن، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا كۆ بووه‌وه و هه‌ردوولا تاوتوێی بارودۆخ و پێشهاته سیاسییه‌كانی سووریایان كرد.
شەرع لەگەڵ پێدرسن تاوتوێی پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگه‌یان کرد، كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 2015 ، بڕیاری 2252ـی له باره‌ی سووریاوه، ده‌كرد.
پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره و په‌ناهه‌نده سوورییه‌كان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌کان بوون.
پێدرسن، هه‌روه‌ها هیوای خواست "بە خێرایی کۆتایی بە گەمارۆکانی سەر سووریا ببینێت و بەم زووانە پرۆسەی بووژانەوە دەست پێ بکات."
ڕۆژی یەکشەممە، 8-12-2024، هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، توانییان دیمەشق کۆنترۆڵ بکەن، بەشار ئەسەدیش ناچار بە هەڵاتن بکەن، کە ماوەی 24 ساڵە دەسەڵاتی وڵاتەکەی بەدەستەوە بوو.