دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی دەنگی زۆرینەی کۆلێژی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکای بەدەست هێنا

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا بە فەرمی دەنگی زۆرینەی کۆلێژی هەڵبژاردنەکانی بەدەستهێنا.
17ـی کانوونی یەکەمی 2024، کۆلێژی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا کۆبووەوە و بە فەرمی دەنگ بە کاندیدانی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا درا.

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان لەکۆی 538 دەنگ، دۆناڵد ترەمپ بە 312 دەنگ زۆرینەی بەدەست هێناوە، کامالا هاریس کاندیدی سەرۆکایەتیی دیموکراتەکانیش تەنیا 226 دەنگی بەدەست هێناوە.
بۆ ئەوەی کاندیدێک ببیە سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا دەبێت، زیاتر لە 270 دەنگی ئەندامانی کۆلێژی هەڵبژاردن بەدەست بهێنێت.

بڕیاریشە لە 6ـی کانوونی دووەمی 2025 ئەنجامی دەنگدانی کۆلێژی هەڵبژاردنەکان بچێتە ئەنجوومەنی پیران و سەرۆکی ئەنجوومەن یان جێگرەکەی بۆ ڕای گشتیی ئاشکرای بکات.