محەممەد شوكری: ئەمساڵ 179 پڕۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێ کراون

سەرۆكی دەستەی وەربەرھێنانی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ئەمساڵ مۆڵهتی وهبهرهێنان دوو هێندهی ساڵانی ڕابردوو بووه، هەروەها پرۆسەی وەبەرهێنان و پێدانی مۆڵەت خێراتر بووە.
چوارشەممە 18ـی کانوونی یەکەمی 2024، محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەربەرھێنانی ھەرێمی كوردستان، گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا، بۆ ئەمساڵ لەسەرجەم كەرتەكاندا 179 پرۆژەیان ھەبووە.
هاوکات دەڵێت: پرۆژە پیشەسازییەكان بە دروستكردنی 49 كارگە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە پێشەنگ بوونە.
باسی لەوەش کرد، ئەمساڵ مۆڵهتی وهبهرهێنان دوو هێندهی ساڵانی ڕابردوو بووه، هەروەها پرۆسەی وەبەرهێنان و پێدانی مۆڵەت خێراتر بووە.