هەولێر: پێشانگەی "پۆترێتی سینەمایی" بۆ قوتابییەکی شێوەکاری کرایەوە
لە هەولێر کچێکی قوتابی قۆناغی چوارەمی بەشی شێوەکاری پەیمانگەی هونەرە جوانەکانە، پێشانگەیەکی کردەوە.
دونیا تەها، قوتابی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "لە منداڵییەوە حەزم لە وێنەکێشانە، بەڵام لە تەمەنی 13 ساڵییەوە دەستم بە وێنەکێشان کرد، دواتر هاتمە پەیمانگای هونەرەجوانەکان و لەوێش مامۆستاکان زیاتر دەستییان گرتم بۆ ئەوەی پەرە بە بەهرەکەم بدەم لە هونەری وێنەكێشاندا."
گوتیشی: "مامۆستاکەم پێشنیاری کردنەوەی پێشانگەی بۆم کرد و ئەمە یەکەم پێشانگەمە لە هەولێر لە گەلەری زانکۆی جیهان کردوومەتەوە و لە 25 تابلۆش پێک هاتووە، بە ڕەنگی زەیتی لەسەر کانڤاس، ناوی پێشانگەکەش "پۆترێتی سینەمای"یە کۆی تابلۆکانیش بیرۆکەی خۆمن و گوزارشت لە بێدەنگیی ئافرەتێک دەکات."