بایرن میونشن ده‌رگای یانه‌كه‌ی به‌ڕووی یاریزانه كورده‌كه‌ی دۆرتمۆند كرده‌وه
بایرن میونشن بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه كورده‌كه له‌گه‌ڵ دۆرتمۆند له گفتووگۆ دایه

یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیا ده‌رگای یانه‌كه‌ی به‌ڕووی یاریزانه به ڕه‌سه‌ن كورده‌كه‌ی یانه‌ی دۆرتمۆند كرده‌وه.
رێبه‌ر حوسنی باپیر هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 16 ساڵه‌ی تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی دۆرتمۆند له لایه‌ن یانه‌ی بایرن میونشنه‌وه داواكراوه و گفتووگۆیه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ستیپێكردووه.
رێبه‌ر حوسنی به ره‌سه‌ن كورده و خه‌ڵكی ناوچه‌ی شه‌نگاله و ئێزیدییه و باوك و باپیرانی پێشتر دانیشتووی گوندی ته‌ل به‌نات بوون كه ده‌كه‌وێته شه‌نگال و سنووری پارێزگای موسڵ.
رێبه‌ر حوسنی له 2011 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی گه‌شتی ئه‌ڵمانیای كرد و له شاری بیلیفیڵد نیشته‌جێ بوون، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ئه‌كادیمیای یانه‌ی ئه‌رمینیا بیڵیفیڵد كرد و له ماوه‌ی دوو ساڵ خۆی فێری زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی كرد و ده‌توانێت به كوردی و عه‌ره‌بیش قسه بكات.
له ماوه‌یه‌كی كورد سه‌ره‌نجی میدیاكان و یانه‌كانی ئه‌ورووپای بۆ خۆی راكێشا، له 2017 له نێوان یانه‌كانی شالكه، هامبۆرگ و لایپزیگ كه داوایان كرد بوو دۆرتمۆندی هه‌ڵبژارد.
رێبه‌ر حوسنی له لایه‌ن میدیاكانی عه‌ره‌بی عێراقییه‌وه گرینگییه‌كی زۆری پێده‌درێت و وه‌كو شانازییه‌ك بۆ خۆیان كردوویانه‌ته بابه‌تی گه‌رمی میدیاكانیان.
ئه‌و ئه‌ستێره كورده یه‌كه‌مین یاریزانه له‌سه‌ر ئاستی عێراق كه یاری بۆ یانه‌ی دۆرتمۆند ده‌كات و دوو ساڵه له‌سه‌ریه‌ك به‌شداریی له خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات، ئێستاش له كه‌مپێكی داخراو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا مه‌شق و راهێنان ده‌كات.
