دویچە بانک: ساڵی داهاتوو بەهای یەک دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە 43 لیرەی تورکی دەبێت

بەهای دۆلار بەرانبەر بە لیرەی تورکی
بەهای دۆلار بەرانبەر بە لیرەی تورکی

دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان و بانکەکان بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەی پێشبینییەکانیان بۆ ساڵی داهاتوو، لەو نێوەندەدا، بانکی ئەڵمانی (دویچە بانک) پێشبینییەکانی بۆ بەهای دۆلار بەرانبەر بە لیرەی تورکی بڵاو کردەوە، پێشبینی دەکات ساڵی داهاتوو بەهای لیرە دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

لە کاتێکدا ئێستا بەهای هەر دۆلارێک بە بەرانبەر بە 35 لیرەیە، بە گوێرەی پێشبینییەکانی بانکەکە، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 بەهای یەک دۆلار دەگاتە 43 لیرە.

هەر چەندە بەهۆی سیاسەتەکانی بانکی ناوەندیی تورکیا، بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوو ئەمساڵ، بەهای لیرە دابەزینەکانی خاوتر بووە، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهای یەک دۆلار لە 30 لیرە بۆ 35 لیرە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

بڕیاریشە لە 26ـی ئەم مانگە جارێکی دیکە بانکی ناوەندیی تورکیا کۆ بێتەوە، دۆیچە بانک پێشبینی دەکات؛ بانکەکە رێژەی سووی بانکی کەم بکاتەوە، لە کاتێکدا پێشتر پێشبینی دەکرد ڕێژەی سوو بە 250 خاڵی بنەڕەتی کەم بکاتەوە، بەهۆی ئامارەکانی رێژەی هەڵاوسان ئێستا پێشبینی کەمکردنەوەی 100 بۆ 150 دەکات.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment