هەولێر.. نرخی بەنزینی نۆرماڵ دادەبەزێت

هۆکاری دابەزینی نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر، بۆ ئەوە دەگەڕێندرێتەوە کە ڕێژەی ئەو بەنزینەی ڕۆژانە دەدرێت بە بەنزینخانەکان زیاد کراوە، نرخی هەر لیترێکیش بە 750 دینار بە شۆفێران دەفرۆشرێت.
نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر دادەبەزێت و ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانیش هۆکارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە ڕێژەی ئەو بەنزینەی ڕۆژانە دەدرا بە بەنزینخانەکان زیاد کراوە، لەمەودوا ڕۆژانە 20 تانکەر بەنزین کە دەکاتە 720 هەزار لیتر لە هەولێر دەدرێت بە بەنزینخانەکان و هەر لیترێک بە 750 دینار بە شوفێران دەفرۆشرێت.
هەر لەم بارەیەوە جەنگی مەجید، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر، زانیاری زیاتری خستەڕوو و گوتی: ئەو بەنزینە نۆرماڵەی کە ئێستا لە زۆرینەی بەنزینخانەکانی هەولێر بەردەستە، کوالیتییەکی زۆر باشی هەیە و هیچ کێشەیەک بۆ ئۆتۆمبێل دروست ناکات.