كاساس باسی لیۆنێل مێسی دەكات
راهێنەری یەمەن: رەنگە پێكەنینتان بێت گەر بڵێم ئێمە ركابەری نازناوەكە دەكەین
هەڵبژاردەی عێراق و یەمەن لە یەکەم یاریی جامی کەنداوی 26، رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە، خێسۆس کاساس راهێنەری عێراق رایگەیاند ئامانجی سەرەكی ئەوان بەدەستهێنانی بلیتی مۆندیالی داهاتووە، لە لایەكی دیكەیشەوە راهێنەری یەمەن دەڵێت: رەنگە پـێـبكەنن ئەگەر بڵێم دەمانەوێت ركابەری نازناوەكە بكەین.
هەڵبژاردەی عێراق لە كۆمەڵەی دووەمی جامی كەنداو هاوشانی یەمەن، سعوودیە و بەحرێن یاریی دەكات، عێراق هەڵگری نازناوی جامی كەنداوی رابردووە و لە دوای كوێت دووەمین هەڵبژاردەیە زۆرترین نازناوی جامەكەی بردووەتەوە.
كاساس باسی لیۆنێل مێسی دەكات
هەڵبژاردەی عێراق لە یەكەمین یاریی جامی كەنداوی26 سبەی یەكشەممە كاتژمێژ 05:25 خولەكی ئێوارە رووبەڕووی یەمەن دەبێتەوە، خیسۆس كاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەی سبەی، رایگەیاند بۆ ئەوان جامی كەنداو گرینگە، بەڵام ئەوان هەموو هەوڵێكیان بۆ بردنەوەی بلیتی بەشداریكردنە لە مۆندیالە، دەشڵێت: سەرکەوتن بۆ مۆندیال ئامانجی لەپێشینەی ئێمەیە، بەردەوامبوونی خولی ناوخۆییش گرنگە، من پاڵپشتی بڕیارەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێ دەکەم و ئەم پاڵەوانێتییە دەبێتە دەرفەتێکی باش بۆ تاقیکردنەوەی کۆمەڵێک یاریزانی نوێ.
كاساس گوتیشی: یاریی تۆپی پێ بە پێ دەکرێت بۆیە یاریزانە باڵابەرزەکان لەپێشینە نین، مەرج نییە تەنیا یاریزانانی باڵابەرز بۆ لێدانە سەرەکان بەکاربهێنین، ئێمە لە ئیسپانیا پشت بە یاریزانە باڵا کورتەکانیش دەبەستین، بۆ نموونە کارلێس پویۆل لە لێدانی سەر زۆر باش بوو، لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی جیهانە باڵای کورتە، من سەیری دوایین دوو یاریی هەڵبژاردەی یەمەنم کرد، هەڵبژاردەیەکی بەهێزە بەتایبەتی لە هێڵی ناوەڕاست، لەبەر ئەوەی ماوەی پاڵەوانێتییەکە کورتە دەتوانێت رکابەری لەسەر نازناوەکە بکات.
راهێنەری یەمەن: دەمانەوێت لە عێراق ببەینەوە
نورەدین عەلی راهێنەری هەڵبژاردەی یەمەن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی پێش رووبەڕووبوونەوەی عێراق رایگەیاند ئامانجی سه‌ره‌كی ئەوان له جامی كه‌نداو ئه‌وه‌یه نه‌بنه قوربانی، دەشڵێت: 100% هاوڕای ئێوه‌م و دۆخی وڵاته‌كه‌مان له‌بار نییه، به‌ڵام هه‌ر له‌گه‌ڵ چوونه ژووره‌وه‌مان بۆ یاریگه هه‌موو شتێك وه‌لا ده‌نێین، به‌راستی هاتووم بۆ ركابه‌ریكردن و هاوشانی عێراق و به‌حره‌ین و سعوودیه خۆم ده‌بینم، رێزێكی زۆرم بۆیان هه‌یه، به‌ڵام ئێمه‌ش به‌هێزین، به‌راستی به‌جۆرێك ئاماده‌كاریم كردووه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان ده‌توانم بڵێم ده‌مانه‌وێت له عێراق ببه‌ینه‌وه، هیچ راهێنه‌رێك نییه له جیهان بۆ بردنه‌وه نه‌چێته یاریگه.
نورەدین عەلی گوتیشی: ده‌مه‌وێت بگه‌ینه قۆناخی داهاتووی جامی كه‌نداو، ئه‌گه‌ر بڵێم ده‌مه‌وێت ببینه پاڵه‌وان ره‌نگه پێم پێبكه‌نن، به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه گه‌یشتنه به قۆناخی داهاتوو، من ده‌زانم یاریزانه‌كانم جوامێرانه یاریی ده‌كه‌ن و نایانه‌وێت ببنه قوربانی هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك، زۆر كه‌س ئێمه به به‌ربژێر دانانێت ئه‌وه‌ش وامان لێده‌كات زیاتر به‌جۆش بین و خۆمان بۆ سه‌ركه‌وتن ئاماده بكه‌ین.
كوێت خاوەنی ریكۆردی جامی كەنداوە
کوێت لە مێژووی جامی کەنداوە خاوەنی زۆرترین ناسناوە و 10 جار ناسناوی پاڵەوانێتیەکەی بردووەتەوە، دوایینجاریش ساڵی 2010 توانیان ئەو ناسناوە ببەنەوە، عومان تەنها یەکجار ناسناوەکەی بردووەتەوە ئەویش لە ساڵی 2009 بوو، یەمەن تاكە هەڵبژاردەی جامی كەنداوە كە هیچ نازناوێكی نەبردووەتەوە.