کتێبی "وثائق أربيل في العهد العثماني" لە چالاکییەکی ڕۆشنبیریدا ناسێنرا
كتێبێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی تایبه‌ت به هه‌ولێر له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه و له ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌تیشدا به ئاماده‌بوونی نووسه‌ر و توێژه‌رێكی به ناووبانگی تورك، ده‌ناسێندرێت.
شه‌ممه، 21ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، كتێبی "وثائق أربيل في العهد العثماني – به‌ڵگه‌كانی هه‌ولێر له سه‌رده‌می عوسمانی‌دا"، كه به زمانی عه‌ره‌بی و به هاوبه‌شیی له لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێر و دامه‌زراوه‌ی مێدیایی "كوردستان كرۆنیكڵ" و زانكۆی جیهان ئاماده و چاپ كراوه، له ڕێوڕه‌سمێكدا كه له هۆتێل شیراتۆن له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، به خوێنه‌ران، ڕۆشنبیران و توێژه‌ران ناسێنرا.
پانێڵێك له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا بۆ خوێندنه‌وه‌ی مێژووی كورد له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان و بیرۆكه‌ی شێواز و كاره‌كانی ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی ئه‌م كتێبه له لایه‌ن به‌شداربووانی پرۆژه‌كه و به ئاماده‌بوونی ئیسماعیل بێشكچی، نووسه‌ر و توێژه‌ی به ناووبانگی تورك پێشكه‌ش كرا.
ئیسماعیل بێشكچی، له پانێڵه‌كه‌دا تیشكی خسته سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندی مێژووی كورد له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به تایبه‌تریش له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عوسمانی‌دا.
به‌شداربووانی پرۆژه‌كه له پانێڵه‌كه‌دا جه‌ختیان كرده‌وه، ئه‌مه كاری یه‌كه‌میان نابێت و كاری دیكه‌ی گشتگیرتر و فره‌وانتر بۆ خزمه‌تی مێژووی كورد له سه‌رده‌می عوسمانی و سه‌رده‌مه‌كانی دیكه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. هێمایان بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هێشتا هه‌زاران به‌ڵگه‌ی زیندوو له ئه‌رشیفخانه‌كانی توركیا له باره‌ی مێژووی كورد به گشتی و هه‌ولێر به تایبه‌تی هه‌ڵگیراون و ئامانجیانه كاری وردتری له‌سه‌ر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و سه‌رده‌م بۆ نه‌وه‌ی ئێستا و نه‌وه‌كانی داهاتووی كوردستان ڕوون بكه‌نه‌وه.