ڕۆژانی زیندانی سیدنایا دەکرێتە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی
دەرهێنەری سووری سامر ڕەزوان ئاشکرای دەکات، زنجیرەی تەلەفزیۆنی ڕۆژانی سیدنایا ئامادەکاریی بۆ دەکرێت کە تێیدا باس لە چیرۆکە تراژیدیەکانی ڕۆژانی زیندانەکە دەکات، ئەو چیرۆکانەی دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ئاشکرا بوون و جیهانی تووشی شۆک کرد، ئەو زیندانەی بە قەسابخانەی مرۆڤەکان ناسرابوو.
ئەکتەری سووری، جەمال سلێمان دەڵێت: نوێترین کاری هونەریم، زنجیرەی تەلەڤزیۆنی (زیندانی سیدنایا)یە یە کە لەدەرهێنانی سامر ڕەزوانە، ئەو هونەرمەندە ئاشکرای دەکات، سامر ڕەزوانی دەرهێنەر چیرۆکەکەی نووسیووە و ساڵێکە خەریکە، بەر لە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدیش خەریکی بوو بە نهێنی.
جەمال سلێمان دەڵێت: سیناریۆی زنجیرەکە بە سێ مانگ نووسراو ئامادەکرا، تیمی هونەری ئێستا کاری لەسەر دەکەن.
ئەو هونەرمەندە باس لەو ئالەنگارییانە دەکات کە دووچاری پرۆژە هونەرییەکە و هونەرمەند و ئەکتەرەکان بوویەوە لە سەردەمی ڕژێمی بەشار ئەسەد، دەڵێت: کە ئەکتەرەکان کە دەقی کارە هونەرییەکەیان بۆ چوو، دووچاری حاڵەتێکی دەروونی خراپ بوونەوە لە ترسی کاردانەوە توندەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، چونکە لە تەواوی دەقەکان، ڕاستی زیندانیی سیدنایا و نهێنییەکانی باسکرابوون، لەگەڵ تاوانەکانی بەشار ئەسەد لە سەرکوتکردنی شۆڕشی گەلی سوریا لە سەرەتای ساڵی 2011 ەوە.