ئانچیلۆتی: ئامانجی ئێمە نازناوی چامپیۆنزلیگە
ئانچیلۆتی: دوو یاریزانی بەرازیلی لەژێر سەرپەرشتی من بوونەتە باشترین یاریزانی جیهان

ئه‌مڕۆ ریال مه‌درید ك له دواین یاریی ئه‌م ئەمساڵ له سانتیاگۆ بێرنابیۆ مێوانداریی سێڤییا ده‌كات، پێش یارییه‌كه‌ش كارلۆ ئانچیلۆتی گوتی: ده‌مانه‌وێت به سه‌ركه‌وتن كۆتایی به‌مساڵ بهێنین و باسی له خۆشترین و ناخۆشترین ساتی ساڵی 2024 كرد.
ریال مه‌درید له دوایین یاریی ساڵی 2024 و له سانتیاگۆ بێرنابیۆ مێوانداریی سێڤییا ده‌كات، تیپەكەی ئانچیلۆتی به كۆكردنه‌وه‌ی 37 خاڵ، خانه‌ی سێیه‌می لالیگای گرتووه و یارییه‌كی دواخراوی هه‌یه سێڤییاش 22 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی یازده‌م دێت.
له‌م یارییه كارڤاخال و میلیتاو به‌هۆی پێكان داده‌بڕێن و ئالاباش ئه‌گه‌رچی به‌شداری دوایین راهێنانی كرد، به‌ڵام له‌م یارییه دوورخراوه‌ته‌وه، دوای ماوه‌یه‌كی زۆریش فێرلاند مێندی بۆ یارییكردن ئاماده‌یه و بانگهێشت كراوه.
لێدوانەكانی ئانچیلۆتی پێش یارییەكەی سێڤییا
دوای چه‌ند یارییه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆمان ده‌گه‌ڕێینه‌وه بێرنابیۆ و ده‌مانه‌وێت به بردنه‌وه له سێڤییا دواین یاریی له ساڵی 2024 له یاریگه‌ی خۆمان به سه‌ركه‌وتن كۆتایی پێبهێنین و كۆتاییه‌كی نموونه‌ییمان هه‌بێت، به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه ئه‌وه‌یه به پێشه‌نگ كۆتایی به‌مساڵ بهێنین، گونجانی ئێمباپێ كۆتایی هاتووه و ئێستاش به‌ته‌واوه‌تی بۆ یارییكردن ئاماده‌یه، دوای پێكانه‌كه‌ی به جۆشێكی زۆره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هاوشێوه‌ی هه‌ر كه‌سێكی دیكه پێویستی به كاته بۆ ئه‌وه‌ی بگات به لوتكه‌ی ئاستی خۆی، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هه‌موو شتێكی بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی لالیگا هه‌یه، خوله‌كه‌ش له‌م وه‌رزه زۆر سه‌رنجڕاكێشه و ده‌كرێت یانه‌یه‌ك به كه‌متر له 90 خاڵ ببێته پاڵه‌وان، كۆمه‌ڵێك رووداوی خۆش هه‌بوون له‌مساڵ، به‌ڵام بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ زۆر خۆش بوو، ناخۆشترین كاتیش دۆڕانی كلاسیكۆ بوو به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا، ده‌زانم دوو یاریزانی به‌رازیلی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی من بوونه باشترینی جیهان، ئه‌وه‌ی من كردوومه ته‌نیا پێدانی متمانه بووه و هیچی تر، به گشتی ساڵی 2024 زۆر باش بوو، توانیمان پێنج ناسناو ببه‌ینه‌وه و له ساڵی نوێ هه‌مان ئامانجمان هه‌یه، به‌تایبه‌تی ده‌مانه‌وێت ببینه پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ.
ئامارە مێژووییەكانیان
ریال مه‌درید له دواین 11 یاریی به‌رامبه‌ر سێڤییا له لالیگا نه‌دۆڕاوه، ئه‌وه‌ش دووه‌م درێژترین زنجیره‌ی نه‌دۆڕانی شاهانه‌كانه به‌رامبه‌ر سێڤییا، سێڤییا له دواین 15 یاریی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی نه‌یتوانیوه له ریال مه‌درید بباته‌وه به نه‌بردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه‌ش ریكۆردێكی پێشووی خۆی یه‌كسان ده‌كاته‌وه، سێڤییا له دواین 46 یاریی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و بارسێلۆنا هیچ سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ست نه‌هێناوه دواینجار له ساڵی 2008 توانی له ریال مه‌درید بباته‌وه.
