شارەزایان: هەندێ لایەنی عێراقی کێشە بۆ مووچە و بوودجەی کوردستان دروست دەکەن

نەوت
نەوت

شارەزایەکی بواری گرێبەستە نەوتییەکان ڕایدەگەیەنێت: بەشێک لە لایەنە عێراقییەکان بەمەبەستی دروستکردنی کێشە بۆ ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبواری نەوت و بوودجە، ڕێگرییان لە هەموواری یاسای بودجە کرد کە دەتوانرا لە ماوەیەکی کورت ئەو بڕگەیە هەمووار بکرێتەوە.

پسپۆرێکی ئابووریش ڕایدەگەیەنێت: دواخستنی هەموواری یاسای بوودجە وادەکات، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بوودجە و مووچە بەردەوام بن، تا ئەوکاتەی یاسای بوودجە هەمووار دەکرێتەوە.

پەرلەمانی عێراق چووە ناو پشووی زستانە، پشووەکەش تاکوو مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو دەخایەنێت، بەم هەنگاوەش، هەموواری یاسای بوودجە دەکەوێتە دوای ساڵی نوێ کە بڕگەیەکی تایبەت بوو بە، تێچووی دەرهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان، دواخستنیشی بەمەبەستی بەردەوامیدان بوو بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەمە لە کاتێکدا  لەنێوان هەردوو حکوومەت و فراکسیۆنەکان کۆدەنگیی هەبوو بۆ پەسەندکردنی.

بەشێک لە لایەنە عێراقییەکان بۆ بەردەوامیی فشار خستنە سەر هەرێمی کوردستان، ڕێگریی  لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نەوت و بوودجەی هەرێمی کوردستان دەکەن.

 

 
 

 

Fly Erbil Advertisment