تۆتێنهام 6 یاریزانی لەدەست دا
تۆتێنهام دەیەوێت كۆتایی بە ریكۆردە رەشەكەی بهێنێت
له یاریی لوتكه‌ی گه‌ڕی حه‌ڤده‌ی پرێمه‌رلیگ، ئه‌مڕۆ تۆتێنهام مێوانداریی لیڤه‌رپوول ده‌كات كه سپێرز له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2012ـه‌وه نه‌یتوانیوه دوو یاریی له‌سه‌ریه‌ك له لیڤه‌رپوول بباته‌وه.
لیڤه‌رپوول له‌پێناو پارێزگاریكردن له پێگه‌كه‌ی له پێشه‌نگایه‌تی پرێمه‌رلیگ له گه‌ڕی حه‌ڤده‌ی خوله‌كه ده‌چێته له‌نده‌ن و ده‌بێته میوانی تۆتێنهام.
لیڤه‌رپوول به كۆكردنه‌وه‌ی 36 خاڵ خانه‌ی یه‌كه‌می پرێمه‌رلیگی گرتووه و ته‌نیا دوو خاڵ له چێڵسی دووه‌م دووره، به‌ڵام رێدز یارییه‌كی دواخراوی به‌رامبه‌ر ئێڤه‌رتۆن هه‌یه، تۆتێنهامیش 23 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی پازده‌م دێت.
له‌م یارییه لیڤه‌رپوول به‌هۆی پێكان له تواناكانی ئیبراهیما كۆناتێ و كۆنۆر برادلی بێبه‌ش ده‌بێت، رۆبێرتسۆنیش سزاكه‌ی له جامی كاراباو ته‌واو كرد و بۆ یارییكردن به‌رده‌سته، به‌ڵام به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی پاژنه‌ی پێی ئه‌گه‌ری هه‌یه تسیمیكاس له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بێت.
له تۆتێنهامیش، رۆمێرۆ، ڤیكارۆی، بین ده‌یڤز، ڤان دی ڤین، ریچارلیسۆن و بێنتانكور به‌هۆكاری جیاواز یاریی ناكه‌ن، به‌ڵام تیمۆ ڤێرنه‌ر له نه‌خۆشییه‌كه‌ی چاك بووه‌ته‌وه و یاریی ده‌كات و ئۆدیگیش كه له یاریی رابردوو یارییه‌كه‌ی پێ ته‌واو نه‌كرا ده‌گه‌ڕێته‌وه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی.
تۆتێنهام وه‌رزی رابردوو له‌م یارییه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له لیڤه‌رپوولی برده‌وه و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2012ـه‌وه نه‌یتوانیوه دوو سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك به‌رامبه‌ر رێدز به‌ده‌ست بهێنێت، لیڤه‌رپوول له دواین 23 یاریی به‌رامبه‌ر تۆتێنهام ته‌نیا دوو یاریی دۆڕاندووه و له حه‌ڤده یارییش توانیویه‌تی گۆڵ له سپێرز تۆمار بكات، شه‌ش جار له یاریی لیڤه‌رپوول و تۆتێنهام یانه‌یه‌كیان له خوله‌كی 90 گۆڵی سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كردووه و له‌نێو یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ زۆرترینه، تۆتێنهام له‌م وه‌رزه ئاستی خراپه و له دواین 11یارییش له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان 9 شكستی تووشبووه.