هەوادارانی تووشی سەرسوڕمان کرد

ئارنۆڵد بە پێنج دانە پاسەوانی تایبەت لە نیویۆڕک دەردەکەوێت و وێنەکانی دەبێتە ترێند لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

ئەکتەر و یاریزانی پێشووی بەناوبانگی لەشجوانی و حاکمی رابردووی ولایەتی کالیفۆرنیا ئارنۆڵد شوارزەنەیگەر، بە جلوبەرگی سانتا لە شاری نیویۆڕک بەدیار کەوت، خەڵکی ڤیدیۆ و وێنەیان تۆمار کرد، بەڵام ئەوەی سەیر بوو، ئارنۆڵد بە پێنج دانە پاسەوانی تایبەتەوە بەدیار کەوت، کەس نەیدەتوانی لێی نزیک ببێتەوە، خەڵکیش لە کۆمێنت و ڕیتویتەکانەوە دەنووسن یەکەم جاریانە ئارنۆڵد دەبینن بە پاسەوانەوە بە دیار بکەوێت، لەوانەشە هۆکارەکەی ئەوە بێت زۆر قسەی بە ترەمپ و لایەنگرانی وتووە لە ژیانی خۆی ترساوە هێرشی بکرێتە سەر.

پێشتر لەسەر شەقامەکانی ئەمریکا کە پۆستی حاکمی کالیفۆرنیای هەبووە بەتەنیا بینراوە،  چونکە پیاوێکی چوارشانەیە پێویستی بە پاسەوان نەبووە، بەڵام دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییە بەتایبەتیش کوژرانی ئەو سەرمایەدارە لەسەر شەقامی نیویۆڕک لە ئەمریکا ، ئارنۆڵدیش بە پاسەوانەوە دەسوڕێتەوە، جا ئارنۆڵد تەمەنی 77 ساڵە وە پیری بە دەموچاوییە بە ریشە سپییەکەی دیارە، یەکەم جاری نییە بەڵام پێشتر قژی ڕەنگ دەکرد، ئێستا بە قژە سپییەکەی و ریشە سپییەکەی وەکو سانتا لە بۆنەکانی سەری ساڵ بەدیار کەوت.

ئارنۆڵد خەریکی تۆمارکردنی چەند گرتەیەک بووە بۆ ریاڵەتی شۆیەکی نوێ کە بڕیارە لە سەری ساڵ بڵاوبکرێتەوە بۆیەش بە جلوبەرگی سانتاوە بەدیار کەوتووە.