پرۆژەی دوو سایدی ڕێگەی هەولێر – كۆیە لە قۆناغی جێبەجێکردن دایە

"بەرنامەی حکوومەت ئەوەیە شۆڕشی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری، بێ هیچ جیاوازیيەک بگەیه‌نینە هەموو ناوچەکانی کوردستان."

پرۆژەی دوو سایدی ڕێگەی هەولێر- کۆیە
پرۆژەی دوو سایدی ڕێگەی هەولێر- کۆیە

بە بڕیاری سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی و بە گوژمەی زیاتر لە 403 ملیار دینار، دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی دوو سایدی رێگەی هەولێر – کۆیە کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی کانوونی یەکەمی 2024، پارێزگای هەولێر لەبارەی پرۆژەی دوو سایدی ڕێگەی هەولێر- کۆیە ڕاگەیدراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە بڕیاری سەرۆك وەزیران، مەسرور بارزانی و لە چوارچێوەى گرنگیدانى كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە رێگه‌وبان، بە گوژمەی زیاتر لە 403 ملیار دینار و بە درێژیی 38 کیلۆمەتر دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی دوو سایدی ڕێگەی هەولێر - كۆیە کراوە. 

پرۆژەکە بە شێوەیەكی گشتی پردێکی 250 مەتری و 5 ئۆڤەرپاس و دوو ناوەندیی بازرگانیی لەخۆ دەگرێت، بە تەواوبوونی ڕێگەكە ماوەی نێوان ئەو دوو شارە كەم دەبێتەوە.

ڕۆژی 10ـی 10ـی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، بەردی بناغەی پرۆژەکەی دانا و لە كاتی دانانی بەردی بناغەكە ڕایگەیاند "بەرنامەی حکوومەت ئەوەیە شۆڕشی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری، بێ هیچ جیاوازیيەک بگەیه‌نینە هەموو ناوچەکانی کوردستان."

 
Fly Erbil Advertisment