گواردیۆلا رەتیدەکاتەوە شکستەکانی مانچێستەر سیتی پەیوەندی بە یەك یاریزانەوە هەبێت

پێپ گواردیۆلا و ئێرلینگ هالاند راهێنەر و یاریزانی مانچێستەر سیتی
پێپ گواردیۆلا و ئێرلینگ هالاند راهێنەر و یاریزانی مانچێستەر سیتی

پێپ گواردیۆلای راهێنەری مانچێستەر سیتی رەتیدەکاتەوە هۆکاری شکستە یەك لە دوای یەکەکانی یانەکەی تەنیا یەك یاریزان بێت و هەمووان بە بەرپرس دەزانێت.

راهێنەرە ئیسپانییەکە بەرگری لە هێرشبەری یانەکەی دەکات و دەڵێت: کێشەی گۆڵ تۆمار نەکردن تەنیا پەیوەندی بە هالاندەوە نییە بەڵکو تەواوی یانەکە تێیدا بەشدارن.

گواردیۆلا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش رووبەڕووبوونەوەی ئیڤەرتن گوتی: بابەتەکە پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە نەك تەنیا یەك یاریزان.

پێپ ئاماژەی بەوەشکرد: لە رابردوو کاتێك هالاند گۆڵی تۆمار دەکرد، هۆکارەکەی تەنیا ئەو نەبوو بەڵکو تەواوی یاریزانانی هاوڕێی و یانەکە هاوکاری بوون.

راهێنەری مانچێستەر سیتی لە درێژەی قسەکانی ئەوەشی گوت: کاتێک کێشەت لە هێڵی بەرگری و ناوەڕاست دەبێت ئەوە پەیوەندی بە یانەکەوە هەیە نەك تەنیا هێرشبەرێك، چونکە هالاند بۆ ئێمە زۆر گرنگە، پێویستە زۆرترین سوود لە بەهرەکەی وەربگرین.

لە کۆتایی قسەکانیدا پێپ ئەوەی خستەڕوو کە: یاریزانەکان لە هەموو کات زیاتر هەوڵی بردنەوە دەدەن و بۆ یانەکە دەجەنگن بەڵام لە دەرەوە وا هەست دەکەن کێشە لە راهێنەر و یاریزانە بەڵام بەو شێوەیە نییە.

مانچێستەر سیتی بە دۆخێکی خراپدا تێپەڕدەبێت و لە کۆتا 12 یاریی 9 یاریی دۆڕاندووە، لە دوای ئەنجامدانی 17 یاریی لە پرێمەرلیگ خاوەنی 27 خاڵە و لە ریزبەندی حەوتەم دێت.

 
Fly Erbil Advertisment