لویس ساکۆ: حەزرەتی مەسیح تەنیا بۆ کریستیانەکان نییە
پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان ڕایگەیاند، پێکهاتەی کریستیان مەینەتی زۆریان بینیووە، خۆشحاڵین ڕۆژی جەژنی لەدایکبوون بۆ هەموو عێراقییەکان کراوەتە پشوو.
سێشەممە 24ـی کانوونی یەکەمی 2024، لویس ساکۆ، پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان لە مەراسیمی ئایینی جەژنی لەدایک بوونی حەزرەتی مەسیح لە بەغدا گوتی: خۆشحاڵین ڕۆژی جەژنی لەدایکبوون بۆ هەموو عێراقییەکان کراوەتە پشوو، گوتیشی: پاپای ڤاتیکانم لەم هەنگاوە ئاگەدار کردووەتەوە و خۆشحاڵی خۆی دەربڕیووە.
پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان ئاماژەی بەوە کرد، حەزرەتی مەسیح تەنیا بۆ کریستیانەکان نییە، بەڵکوو بۆ هەموو خەڵکە، بەشداریکردن لەم بۆنەیە رێزگرتنە لە پێکهاتەی کریستیان کە ئازارێکی زۆری چەشتووە، خۆشحاڵم جەژنی لە دایکبوونی مەسیح بۆ هەموو عێراقییەکان کراوەتە پشوو نەوەک تەنیا بۆ کریسیانەکان، پاپام لەم هەنگاوە ئاگەدار کردەوە و ئەویش خۆشحاڵی خۆی دەربڕی".