چین هۆشداری دەداتە ئەمەریکا

چین ئەمڕۆ هەینی، 27ـی کانوونی یەکەمی 2024، هۆشداری دا بە ئەمەریکا کە "ڕێگە بە هیچ دەستێوەردانێک نادات"، ئەمەش دوای ئەوەی واشنتن خەڵاتی هۆنگ کۆنگی بۆ یارمەتیدانی ئەو چالاکوانانەی لایەنگری دیموکراسین و لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن ڕاگەیاند.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، "چین بە تەواوی ناڕازییە لە هەڵوێستی ئەمەریکا و بە توندی دژایەتی دەکات". 

دەشڵێت: "کاروباری هۆنگ کۆنگ تەنها کاروباری ناوخۆی چینە و ئێمە ڕێگە بە هیچ دەستوەردانێک نادەین لەلایەن هیچ هێزێکی دەرەکییەوە".

 
 
Fly Erbil Advertisment